نێردەی یەكێتی ئەوروپا پیرۆزبایی لە ساڵح و عادل عەبدولمەهدی دەكات و داوا لە سیاسەتمەدارانی عێراق دەكات ڕۆڵی ئێجابی بگێڕن

  • 3-10-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد-ا ه ع
    نێردەی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە پیرۆزبایی لە بەرهەم ساڵح و عادل عەبدولمەهدی كە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار وسەرۆكایەتی وەزیران هەڵبژێردراون كرد و داوای لەهەموو سیاسیەكانی عێراق كرد ڕۆڵێكی ئیجابی بگێڕن بۆ بەدەست هێنانی سەقامگیری و گەشەسەندن و پێشكەوتنی وڵات و هیوای خواست كە كار لەگەڵ حكومەتی نوێی عێراق بكات.
    لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە نێردەی یەكێتی ئەوروپا ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرهەم ساڵحی وەك سەرۆك كۆماری نوێی عێراق هەڵبژارد و ناوبراو دەست بەجێ وەك سەرۆك كۆمار عادل عەبدولمەهدی بۆ سەرۆكایەتی وەزیران دەستنیشانكرد، بۆیە نێردەی یەكێتی ئەوروپا پیرۆزبایی لەبەرهەم ساڵح و عادل عەبدولمەهدی كرد و ڕایگەیاند: ڕێزگرتن لە كۆتایی وادەی دەستوری و هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و ڕاسپاردنی دەست بەجێی سەرۆك وەزیران هەنگاوێكە بەرو گەشبینییە.