بەغداد-ا ه ع
سامح شوكری وەزیری دەرەوەی كۆماری میسڕی عەرەبی ئەمڕۆ چوارشەممە لە بارەگای وەزارەت پێشوازی لە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و شاندی یاوەری كرد.
لەبەیاننامەیەكدا كە لە نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە دەرچووە و وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە هاتووە لەچوارچێوەی دیدارەكەیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەدا حەلبوسی تەئكیدی لەسەر گرنگی هاوكاری و هەماهەنگی پتەوی سیاسی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات و زیادكردنی نوێنەرایەتی دیبلوماسی هەردوو وڵات كردۆتەوە.
لەلای خۆشیەوە سامح شوكری وەزیری دەرەوەی كۆماری عەرەبی میسڕ ڕۆڵی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وشاندی یاوەری بەرز نرخاند و پیرۆزبایی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی پەرلەمانی لێكرد و هیوای سەركەوتنی لەو بەرپرسیاریەتیە نیشتمانیەی بۆ خواست.