بەغداد-ا ه ع
سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستیان گرت بەسەر ۱۰۳ بۆمبی چێندراودا و چوار تونێلی بۆمبڕێژكراوی داعشیان لەنەینەوا تەقاندەوە.
عەمید یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی سەنتەرەكە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە ڕیگەیاند: مەفرەزەكانی چارەسەری لە فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنەكانی نەینەوا دەستیان گرتووە بەسەر ۱۰۳ بۆمبی چێندراودا لە گوندی ئەبتشیە كە پاشماوەی بەجێماوی گروپی تیرۆرستی داعش بوون هەروەها توانیویانە دوو تونێلی بۆمبڕێژكراوی داعش لەگوندی فقە بتەقێنەوە كە ۱۲ بۆمبی چێندراوی تێدابووە.
ڕەسوڵ وتیشی فەرماندەی ئۆپەڕاسیونەكانی نەینەوا ۱۲ گولەی هاوەنی و دوو تونێلی بۆمبڕێژكراوی داعشیان لە گوندی هاڕونە تەقاندۆتەوە كە ۱۰ بۆمبی چێندراوی تێدابووە و هەڵمەتێكی پشكنین و گەڕانیان لە گوندەكانی شیحیە و عەمار كبر ئەنجامداوە و لەو هەڵمەتەدا ۱۰بۆمبی چێندراویان پوچەڵكردۆتەوە و لەناوچەی بەعشیقەش زەوێكی چێندراویان لە بۆمب دۆزیوەتەوە كە بۆمبی چێندراوی دروستكراوی ناوخۆی تێدا بووە و مەودای ۳۰۰ مەتریان لەو زەویە پاككردۆتەوە.