بەغدا - ا ه ع دەستەی چاودێری كەمئەندام و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان-ی سەر بە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی رایگەیاند سبەینێ دەستدەكەن بە دابەشكردنی موچەی كەمئەندامانی مەدەنی لەشاری بەغدا، ئەوانەی یاسای دەستەی كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت ژمارە (38) ی ساڵی 2013 دەیانگرێتەوە. لەوبارەیەوە ئەسغەر عەبدولرەزاق موسەوی سەرۆكی دەستەكە رایگەیاند موچەیەكی تری كەمئەندامانی مەدەنی لە سبەینێوە دابەشدەكرێت دوای ئەوەی سەرجەم رێوشوێنە لۆجستی و یاساییەكان تەواوبوون. رونیشیكردەوە ژمارەی ئەو كەمئەندامانەی كە لەو مووچەیە سودمەند دەبن (5828) كەسن و بریاریشە موچەی مانگەكانی ( ئاب و ئەلول و تشرینی یەكەم)ی ساڵی 2017 یان پێبدرێت.