سەڵاحەدین – فلیەح عبەیدی
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەدین دەستپێكردنی هەڵمەتێكی سەربازی هاوبەش لە نێوان پۆلیسی ئەو پارێزگایە و حەشدی شەعبی بۆ راوەندونانی پاشماوەی تیرۆریستانی داعش ڕاگەیاند.
لای خۆیەوە لیوا قەندیل خەلیل فەرماندەی پۆلیسی سەڵاحەدین بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ی ڕاگەیاند هەڵمەتەكە لە ناوچەیەكی گەمارۆدراو لە نێوان ناحیەی تلول باج و جهاف نەخیل لە جزیرەی شرقات بەرێوەچوو.
خەلیل رونیشی كردەوە پرۆسەكە بەردەوام دەبێت بەپێی ئەو پلانەی بۆی دانراوە لە پێناو پاكردنەوەی تەواوی پارێزگاكە.