بەغداد – ا ه ع
هێزە ئەمنیەكان، ئەمرۆ سێ شەممە، دەستیان بەسەر 39 بۆمبی چێندراودا لە ئەنبار گرت.
لای خۆیەوە عەمید یەحیا رەسوڵا وتەبێژی سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند: هێزەكانی فەرماندەیی پرۆسەكانی شروق ئەنبار دەستی بەسەر 39 بۆمبی چێندراودا گرتووە، وتیشی دەستبەجێ بومبەكان لەناوبراون.