بەغداد – ا ه ع
موجاهید ئەبو هێل سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق، ئەمرۆ سێ شەممە، سەرەخۆشی خۆی بە بۆنەی كۆچی دوایی هونەرمەند شەفیق مەهدی ڕاگەیاند.
لەوبارەیەوە ئەبو هێل لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، سەرەخۆشی لە هونەرمەندان كرد بە بۆنەی كۆچی دوایی شەفیق مەهدی بەرێوەبەری فەرمانگەی هونەری شێوەكاری لە وەزارەتی رۆشنبیری.
جێی باسە شەفیق مەهدی بەیانی ئەمرۆ بە هۆی جەڵدەی دەڵەوە لە تەمەنی 62 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.