نەجەف – ا ه ع ئەحمەد سافی نوێنەری مەرجەعیەت لە كەربەلا داوا دەكات مامەڵەی تایبەت لەگەڵ كەسوكاری شەهیدان و بریندارانی هێزە ئەمنیەكان و حەشدی شەعبی بكرێت. سافی لە میانی وتاری نوێژی هەینیدا رایگەیاند پێویستە رێگاكانی سەركەوتن لەبەرچاو بگیرێن كە بە شێوەیەكی كرداری سەركەوتنیان بەدەست هێناوە ئەوانیش كەسوكاری شەهیدانن بە تایبەت شەهیدە زیندوەكان كە پارچەیەكی جەستەیان لەدەستداوە. وتیشی عێراقییەكان بەدەنگ فەتوای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەوە هاتن و دەوڵەمەند و فەقیر و سەرجەم چینەكانی كۆمەڵگای عێراقی بەشدارییان كرد. تەئكیدشیكردەوە فتوای جیهاد كۆدەنگی كۆمەڵایەتی لێكەوتەوە لەگەڵ دەستەبەركردنی پشتیوانی مادی و مەعنەوە بۆ سەربازەكان كە لە گۆڕەپانی شەڕدا دەجەنگان. لەبەرامبەردا داواشیكرد مامەڵەی تایبەت لەگەڵ كەسوكاری شەهیدان و برینداراندا بكرێت.