بەغداد – ا ه ع
محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و برێت مەكگۆرك نێردەی سەرۆكی ئەمریكا تاوتوێی رێگەكانی بەردەوامبوونی هەماهەنگی نێوان عێراق و ئەمریكا یان كرد لە بواری ریشەكێشكردنی تیرۆر بەو جۆرەی زامنی ئەمن و ئاسایشی هەر دوو لایەنی عێراق و ناوچەكە بكات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند: محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی كرد لە برێت مەكگۆرك، لە میانی دیدارێكدا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و ناوچەكەیان كرد، لەگەڵ رێگەكانی بەردەوامبوونی هەماهەنگی نێوان عێراق و ئەمریكا لە بواری ریشەكێشكردنی تیرۆر بەو جۆرەی زامنی ئەمن و ئاسایشی هەر دوو لایەنی عێراق و ناوچەكە بكات.
وتیشی هەر لە دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە گۆڕانكاری سەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق كرا، لەوبارەیەوە حەلبووسی تەئكیدیكردەوە لەسەر گرنگی پابەندبوون بە وادە دەستورییەكان لەتەواوكردنی ئیستحقاقەكان و دیاریكردنی پۆستە سیادییەكانی وڵات.
لای خۆیەوە نێردراوی سەرۆكی ئەمریكا تەئكیدیكردەوە لەسەر بەردەوامبوونی پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ عێراق لەلابردنی بەربەستەكانی قۆناغی داهاتوو لە سەرجەم بوارەكاندا.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات