بەغداد – ا ه ع
دكتۆر سەعد حەدیسی وتەبێژی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی وەزیران لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)، ئەمڕۆ یەكشەممە، ڕایگەیاند عێراق ڕۆلێكی كاریگەر و بنەڕەتی هەبووە لە ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر و سەركەوتنێكی گەورەی سەربازی تۆماركردووە.
حەدیسی وتیشی هەتا ئێستا هێزە عیراقیەكان بەردەوامن لە بەئامانجكردنی مۆڵگەی تیرۆرستان لە ناوچە سنوریەكانی نێوان عێراق و سوریا.
ڕونیشیكردەوە مەترسی داعش لەسەر وڵاتانی ناوچەكە هەیە و ئەو كردەوە تیرۆرستەی كە لەم دوایانەدا لە ئێران ڕویدا بەڵگەیە كە پێویستە هاوكاری لەنێوان وڵاتان هەبێت و نابێت هیچ شتێك كاریگەری لەسەر ئەو هاوكارییە هەبێت یان بەشێوەیەكی سلبی كاریگەری بكاتە سەر ئەو هاوكاریە لەنێوان وڵاتانی ناوچەكە و جیهان.
حەدیسی وتیشی نەبونی هاوكاری و پەیوەندی نێودەوڵەتی لە ڕووبەڕوبونەوەی تیرۆر هەلێكی تر دەداتە تیرۆرستان كە خۆیان ڕێكبخەنەوە ئەمەش لەلایەن عێرقەوە ڕێگەی پێنادرێت بەتایبەتی لەسەر خاكەكەی.
تەئكیدیشی كردەوە عێراق داوا لە وڵاتانی جیهان دەكات هاوكاری بكەن بۆ لەناوبردنی تیرۆر و سەرچاوەكانی.