حەلبووسی بانگهێشتێكی فەرمی بۆ ئامادەبوون لە كۆبونەوەی داهاتووی پەرلەمانی عەرەبی پێدەگات

  • 30-09-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەك شەممە، بانگهێشتێكی فەرمی بۆ ئامادەبوون لە كۆبونەوەی داهاتووی پەرلەمانی عەرەبی پێدەگات.
    لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، هاتووە، محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لە دكتۆر مشعەل بن فەهم ئەلسلمی سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبی پێگەیشت.
    لە سەرەتای پەیوەندیەكەشیدا سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبی پیرۆزبایی لە حەلبووسی كرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
    لە هەمان كاتدا دكتۆر سلمی بانگهێشتی فەرمی حەلبووسی كرد بۆ بەشداریكردن لە كۆنگرەی پەرلەمانی عەرەبی داهاتوو كە قاهیرە میوانداری دەكات.