نەینەوە- ا ه ع
نەوفەل عاكوب پارێزگاری نەینەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە، ڕایگەیاند :10 نوسینگەی تایبەت بۆ دەركردنی كارتی نیشتمانی لەسەرانسەری پارێزگای نەینەوا كراونەتەوە.
عاكوب لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) ڕایگەیاند: نوسینگەكان بە هاوكاری فەرماندەی پۆلیسی نەینەوا دوای ڕەزامەندی قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆ كراونەتەوە لەتەواوی قەزا و ناحیەكان بۆ پێدانی كارتی نیشتمانی.