دەستگیركردنی تیرۆرستێكی داواكراو لە باشوری بەغدد

ئەمنی
  • 29-09-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد-ا ه ع
    مەفرەزەكانی هەواڵگیری فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنەكانی بەغداد، ئەمڕۆ شەممە، تیرۆرستێكی داواكراوی لە قەزای مەدائن لەباشوری بەغداد دەستگیر كرد.
    لەبەیاننامەیەكدا كە لە سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی دەرچووە و وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە، هاتووە مەفرەزەكانی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە فەوجی یەكی لیوای ٤۲ ی فرقەی ۱۱ ی سەر بە فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنەكانی بەغداد و لە هەڵمەتێكی جۆریدا و بە پشتوانی زانیاری وردی هەواڵگری توانیان تیرۆرستێك دەستگیر بكەن دوای ئەوەی كەمینێكیان لە ناوچەی مەشروعی سەر بە قەزای مەدائن لە باشوری بەغدای بۆ دانرابوو.
    لەبەیاننامەكەدا هاتووە تیرۆرستەكە یەكێك بووە لەوانەی كاری لەبەناو (كەتیبەی سەلمان حەمدی) كردووە و بەشداری لە چەندین كار و كردەوەی تیرۆرستی كردووە لەدژی هێزە ئەمنیەكان و هاوڵاتییانی مەدەنی و بە مادەی ٤/۱ تیرۆر داواكروە و لەئێستادا ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار كراوە.