بەغداد-ا ه ع
سەعدون ساعدی مامۆستای زانستە سیاسیەكان لە زانكۆی میسان، ئەمڕۆ شەممە، داوایكرد پرسی كوتلەی گەورە یەكلایی بكرێتەوە بۆ ئەوەی سەرۆك وەزیران دەست نیشان بكرێت لەچوارچێوەی ئەو وادەیەی دەست نیشانكراوە بەپێی دەستور.
ساعدی لە لێدوانێكی تیبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)ڕایگەیاند: پێویستە كوتلەی گەورە یەكلایبكرێتەوە بۆ ئەوەی بەربژارەكەی بۆ سەرۆك وەزیران دەست نیشان بكات بەپێی ئەو وادەیەی دەستور دیاری كردووە.
ساعدی وتیشی وادەی دەستوری بۆ پێكهێنانی حكومەت پێشێل دەكرێت ئەگەر كوتلەی گەورەیەكلای نەبێتەوە.