نەینەوە-ا ه ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، بەڵێنی جێبەجێكردنی داواكاریەكانی بەڕێوبەرانی فەرمانگەكانی پارێزگای نەینەوای دا و بەڵێنیدا كێشەكانیان چارەسەربكات و تەئكیدی كردەوە حكومەتی داهاتوو ئەنجومەنێكی باڵا بۆ ئاوەدانكردنەوە پێكدەهێنێت بۆ ئەوەی ئەركی ئاوەدانكردنەوەی هەموو پارێزگاكان بگرێتە ئەستۆ بەتایبەت ئەو پارێزگایانەی كە پێشتر لە لایەن داعشەوە كۆنترۆڵكرابوون.
سەرۆكی ئەنجومەن و وەزیری ناوخۆ و شاندی یاوەری كە پێكهاتبوون لە ژمارەیەك نوێنەران، ئەمڕۆ شەممە، گەیشتنە پارێزگای نەینەواو لە باڵەخانەی پارێزگا كۆبونەوەیەكی بەرفراوانی لەگەڵ پارێزگای نەینەوا و بەڕێوبەرانی تەواوی فەرمانگاكان بۆ تاوتوێكردنی داواكاریەكانی پارێزگاكە
پەیامنێری ئاژانسی هەوڵی عێراقییە(ا ه ع) ڕیگەیاند:پارێزگاری نەینەوا لە كۆبونەوەكە داوای كردوە دەردەسەریەكانی پارێزگای نەینەوا چارەسەر بكرێن و گرنگترینی كێشەكان پێكهاتەی یەزیدیەكان و ژن و كچە ڕفێنراوەكان كە توشی زوڵم و دەستدریژی سێكسی بونەتەوە لەلایەن داعشەوە و هەروەها چارەسركردنی كێشەی بێسەرووشوێنبوەكان كە لەلایەن داعشەوە براون و چارەنوسیان نادیارەو پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ دەركردنی بەڵگەنامەی مردنیان.
مەسرور بارزانى لهگهڵ هاكان فيدان كۆبووهوه