بەغداد-ا ه ع
وەزارەتی بەرگری ئەمڕۆ شەممە نیشتنەوەی فڕۆكەیەكی جۆری سزناكرفان بەناچاری ڕگەیاند كە لە گەشتێكی ڕاهێناندابووە هۆكاری نیشتنەوەكەشی بۆ كێشەیەكی هونەری گەڕاندەوە.
سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)كەوتووە ڕایگەیاند: فڕۆكەكە لە ناوچەی مودی سەر بە ناحیەی كەلار لە باشوری سلێمانی نیشتۆتەوە بێ هیچ زەرەر و زیانێك.