بەغداد-ا ه ع
ئیئتلافی نەسڕ تەئكید لەسەر پێویستی پابەندبون بە دەستور دەكاتەوە بۆ دەستنیشانكردنی كوتلەی گەورە پێش ئەوەی سەرۆك كۆماركاندیدەكەی ڕاسپێرێت بۆ پێكهێنانی حكومەت.
ئیئتلافەكە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە ڕایگەیاند: راسپاردنی هەر هەربەربژارێك بێ یەكلایكردنەوەی كوتلەی گەورە سەرپێچی ڕونی دەستورە و ئەگەر ئەمەش ڕووبدات ئەوا نە دەستوری و نە شەرعییەو نە یاسایشە وجێی قبوڵكردن نییە و نابێت لەسەر ئەو بنەمایە حكومەتی داهاتوو پێك بهێنرێت.
هەر لەبەیاننامەكەدا هاتووە پابەندبوون بە دەستورەوە لەسەروی هەموو شتێكەوەیە و دەبێت لەپێش هەموو بەرژەوەندیەكانەوە بێت بۆ زامنكردنی شەرعیەتی دروستكردنی دەوڵەت و دەسەڵات كە ئەركی پاراستنی سەلامەتی دەستور و دیموكراسییە لە وڵاتدا.