بەغداد-ا ه ع
عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی، ئەمڕۆ شەممە، پێشوازی لەشاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی فوئاد حسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری كرد و هەردوو لا دۆسەی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو و ئیستحقاقی دەستوری و پۆستی سەرۆك كۆمار كرد.
لەبەیاننامەیەكدا كە لە نوسینگەی ڕاگەیاندنی حەكیم دەرچووە و وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە هاتووە عەمار حەكیم تەئكیدی لەسەر گرنگی پاراستنی یەك پارچەی خاكی عێراق و گەلەكەی كردۆتەوە لەلایەن سەرۆك كۆماروە و دەبێت سەرۆك كۆمار هی هەموو عێراقییەكان بێت.
حەكیم ڕاشیگەیاندووە پۆستی سەرۆك كۆمار وێنەی عێراق بۆ هەموو جیهان نیشاندەدات وتیشی ئەو پۆستە گرنگە بۆ جێبەجێكردنی دەستور و پاراستنی و كار پێكردنیشی و دەبێت سەرۆك كۆمار كار بۆ هەموو عێراق بكات داواشی لە هێز و لایەنە كوردیەكان كرد هەڵوێستی خۆیان بۆیەكلایی كردنەوەی یەك كاندید بۆ ئەو پۆستە یەكبخەن و كار لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی بەغداد بكەن بۆ هەڵبژاردنی كاندیدێكی بەتوانا بۆ ئەو پۆستە.
مەسرور بارزانى لهگهڵ هاكان فيدان كۆبووهوه