بەغداد – ا ه ع
دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان هەر دوو وەزارەتی ناوخۆ و شانەی هەواڵگری راسپارد دەستبەجێ لەماوەی 48 كاتژمێردا هەوڵەكانیان چڕبكەنەوە لەسەر ئاستی نیشتمانی بۆ بەدەستهێنانی زانیاری و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست سەبارەت بە تاوانی تیرۆر و رفاندن كە لە ئاستێكی باڵادا لە بەسڕە و بەغداد و چەند ناوچەیەكی تر رویانداوە.
لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، تەئكیدیكردەوە ئەو تاوانانە ئەو هەستەی دروستكردوە كە پلانێك لە پشتیانەوە هەبن لەلایەن چەند لایەنێكەوە كە ئامانجیان تێكدانی ئەمن و ئاسایشە لەژێر پاساوی گوایە بەرەنگاری دیاردەی لادان دەبنەوە.