بەغداد-ا ه ع
موجاهد ئەبو هێل سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق ڕایگەیاند بەكارهێنانی زمانی زبر و تەشهیر ڕەتدەكەینەوە ئەگەر لەكارمەندێكی دەزگاكە دەربچێت لەناو دەزگاكە بێت یاخود لە دەرەوەی دەزگاكە.
لەڕوونكردنەوەیەكدا ئەمڕۆ هەینی ئەبو هێل ڕایگەیاند: ئێمە بەردەوامین لەسەر وەرگرتنی بڕیاری توند بۆ ئەو سەرپێچیانەی ئەگەر كارمەندانی تۆڕەكە بیكەن.
وتیشی كاری تۆڕەكەیە ڕۆڵی خۆی بگێڕێت بۆ بنیاتنانی ئاشتی و خۆشەویستی
هەروەها ڕاشیگەیاند: ئێمە وتاری ڕاگەیاندن پاكدەكەینەوە لەو زمانە بێ ئاستەی ئێستای و چەند ڕێكارێكیشمان گرتۆتەبەر.