بەغداد – ا ه ع
حزبی دەعوەی ئیسلامی ئەمڕۆ هەینی تەئكیدی لەسەر یەكگرتنەوەی هەردوو كوتلەی نەسڕ و دەوڵەتی یاساكردەوە بۆ كاراكردنی ڕۆڵ و هەڵوێستی وەك یەكیان لە پڕۆسەی سیاسی و تەشریعی و جێبەجێكردن، داواش دەكات پێگیر بن بە ڕاسپاردەی مەرجەعی باڵای ئاینی تایبەت بە هەڵبژاردنی پۆستە باڵاكان وپێكهێنانی حكومەتی داهاتوو.
حزب لەڕێی ئەوبڕیارانەی كە داویەتی لە كۆبونەوەی سەركردایەتی ئەوپارتە بە پێویستی دەزانێت بەپەلە حكومەت پێك بهێنرێت و پابەندی دەستوور بن و ئەوەی پەیوەستە بە ئەركی كوتەلەی گەورە و ڕۆلی دیاریكراوی لەدەستور كە دەبێت حكومەتی داهاتوو پێك بێنێت دەبێت پڕۆژەی پێویستی خزمەتگوزاری ئەنجام بدات و دەبێت پڕۆژەكان بۆ بنیاتنانی ژێرخانی ئابوری بێت و دەبێت ئاسایش و سەقامگێری بپارێزێت.