بەغدا ا ه ع ئەمرۆ پێنج شەممە فەرماندەی پرۆسەكانی بەغدا بەربەستی سەر چەند شەقامێك لادەبات بەمەبەستی ئاسانكاری بۆ هاتووچۆی هاوڵاتیان لە بەغدای پایتەخت. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە دانەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع) كەوتووە فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغدا رایدەگەیەنێت لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی رێنماییەكانی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكان و وەزیری بەرگری، بەربەستی سەر چەند شەقامێكیان لابردووە بۆ ئاسانكاری بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان. ئاماژە بەوەشدەكات بەربەستی سەر رێگای نێوان سەدر و یوسفیە و كۆشكی ئەوسەت لادراون لەگەڵ لابردنی بەربەستی نێوان گەرەكی سەلام و گەرەكی مەزرەعە و ناحیەی لەتیفیە، بەمەبەستی كۆتاییهێنان بەو گرفتەی دوچاری هاوڵاتیان ببوو بەهۆی داخستنی ئەو رێگایانە بۆ ماوەی پێنج ساڵ.