كەربەلا – ا ه ع
شێخ عەبد مەهدی كەربەلایی، ئەمڕۆ هەینی، داوای كرد لە كۆمەڵگادا هەست بە بەرپرسیاریەتی بكرێت و ئامانجەكانی شۆڕشی حسێن(س خ)لێبێت بپێكین و بۆ ئێستا سودی لێ وەرگرین.
كەربەلایی لە وتاری نوێژی هەینیدا ڕایگەیاند: مەرجەعیەتی ئاینی داوا دەكات هەست بەبەرپرسیاریەتی بكرێت و هۆشیاری بۆ ڕووبەڕووبونەوەی قەیرانەكان لەكۆمەڵگادا پەیدا بكرێت.