سلێمانی – ا ه ع
كاتژمێر ھەشتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەڵبژاردنی تایبەت لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد
بەپێی ئاماری كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان، ١٧٠ هەزار و ٤٦٩ كەس لە پارێزگاكانی ھەولێر، سلێمانی، ھەڵەبجە و دھۆك مافی دەنگدانی تایبەتیان هەیە كە دابەشكراون بەسەر ٩٩ بنكەی دەنگداندا.
زۆرترینی ئەو كەسانەی كە مافی دەنگدانی تایبەتیان هەیە لە پارێزگای هەولێردان كە ژمارەیان ٧٢ هەزار و ٦٥٣ كەسن.
لەو رووەوە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسیی چەند رێنماییەكی بۆ دەنگدانی تایبەت لە رۆژی دەنگداندا بڵاوكردوەتەوە.