وەزارەتی بازرگانی:81مۆڵەتی ناردن و 3995مۆلەتی هاوردەی لەمانگی پێشودا بەخشیوەتە بازرگانان

  • 28-09-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    كۆمپانیای گشتی و پێشەنگای خزمەتگوزاری بازرگانی عێراقی لە وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند: لە مانگی ڕابردوودا 81مۆڵەتی ناردن و 3995مۆڵەتی هاوردەی داوە بە بازرگانانی عێراق.
    هاشم محەمەد حاتم بەڕێوبەری كۆمپانیای گشتی لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)كەوتووە ڕایگەیاند:
    كۆمپانیاكە لەهەمان مانگدا 69پێناسی هاوردە و 5پێناسی ناردن و 24پێناسی هاوردەی نوێكردۆتەوە و 12بڕوانامەی منشەئاتی نوێكردۆتەوە
    هاشم محەمەد وتیشی مۆڵەتی ناردن بۆ مادەی خۆراكی و كیمیاوی و كەل و پەلی جۆراوجۆر بووە و بەهاكەی 203,295,451,339 بووە.