بەغداد-ا ه ع
دەستەی خاڵە شنوریەكان ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستی گرت بەسەر مامەڵەیەكی ساختەی گومرگی كە بۆ بارهەڵگرێك كرابوو و كەل و پەلی یەدەگی ئۆتۆمبیلی هەڵگرتبوو
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە دەستەكە ڕایگەیاند: لە بەندەری ئوم قەسڕ لەباكوری بەسڕە بەهاوكاری هێزە ئەمنیەكانی خاڵە سنوریەكە توانراوە دەست بەسەر مامەڵەیەكی ساختەی گومرگی دابگیرێت بۆ بارهەڵگرێك كە مادەی یەدەگەی بەكارهاتووی ئۆتۆمبیلی هەڵگرتووە
هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە لەئێستادا ئەو دۆسەیە ڕادەستی پۆلیسی ئوم قەسڕی باكور كراوە بۆ ئەوەی ڕادەستی دادوەر بكرێت بۆ لێكۆڵینەوە