نوسینگەی عەبادی بۆ "ا ه ع": ئەنجومەنی وەزیران پەلەدەكات لە ناردنی بودجەی ساڵی 2019 بۆ ئەنجومەنی نوێنەران

  • 26-09-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع – حسێن فنجان
    دكتۆر سەعد حەدیسی وتەبێژی نوسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمرۆ چوار شەممە، ڕایگەیاند: ئەنجومەنی وەزیران لە زوترین كاتدا پرۆژە یاسای بودجە بۆ ساڵی 2019 ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەكات.
    حەدیسی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی ڕاگەیاند كاری پەرلەمانی و پێكهێنانی لیژنەكان و دەركردنی یاسا هاوكاری حكومەتی ئێستا و حكومەتی داهاتوو دەبێت.
    پێشتر حەدیسی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییەی ڕگەیاندبوو دەتوانرێت بودجەی ساڵی 2019 بە بودجەی خوڵقاندنی دەرفەتی كار و پشتیوانیكردن لە كەرتی تایبەت و باشكردنی خزمەتگوزاری ناوببرێت.