بەغداد – ا ه ع
سەنتەری دیالۆك بۆ لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی، ئەمڕۆ چواشەممە، خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە موجاهید ئەبولهێل سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقییە بە قەلغانی نیشتمان لەپای هەوڵ و ڕۆڵی كاریگەری بۆ هاوپەیمانی ڕاگەیاندنی نیشتمانی و هەوڵەكانی بۆ بەدەست هێنانەوەی دروشمی ئێزگەی بەغداد.
ئەبولهێل لەمیانەی دیداری لەگەڵ سەعید محەمەد بەڕێوبەری سەنتەرەكە و هادی جلو مرعی بەڕێوبەری مەرسەدی ئازادی ڕۆژنامەگەری و عەقیل شویلی سەرنوسەری ڕۆژنامەی كل ئەخبار ڕایگەیاند: لەوكاتەی ئەم پۆستەم وەرگرتووە هەوڵمداوە هاوكاری و هەماهەنگی لەنێوان دەزگا ڕۆشنبیری و هونەریەكانی عێراق دروست بكەم و لە ئێستادا تۆڕەكە خەریكە رۆڵی خۆی لە بوارەكانی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەری دەگێڕێت.
لای خۆیەوە محەمەد سەعید بەڕێوبەری سەنتەرەكە ڕایگەیاند: سەنتەرەكەمان لە ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنییە كە گرنگی بە داهێنەران و داهێنانەكانیان لە بوارە جیا جیاكان لە زانست و ڕاگەیاندن دەدات ولەسەر ئەو بنەمایە بونیاتنراوە بۆیە ئەبو هێل مان هەڵبژارد چونكە هەوڵی زۆری داوە بۆ پاڵپشتی ڕاگەیاندن و درامای عێراقی لەبەرامبەردا بڕیارماندا بە قەلغانی نیشتمان رێزی لێبنێن.