ئۆپەڕاسیۆنەكانی نەینەوا: تیمی ئەندازیاری سێ بۆمبی چێندراو پوچەڵدەكاتەوە

ئەمنی
  • 26-09-2018, 00:00
  • +A -A

    نەینەوا - ا ە ع
    عەمید یحیا ڕەسوڵ ووتەبێژی فەرمی سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی، ئەمڕۆ چوادشەممە، ڕایگەیاند: هێزە ئەمنیەكانی فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنی نەینەوە دەستیان گرتووە بەسەر بۆمبێكی بۆمبرێژكراو لە ناوچەی ئەزهیلیلە و دوو بۆمبی چێندراوی تریشیان لە سەر ڕێگای نێوان جالە ئیسماعیل و جدعە دۆزیوەتەوە كە پاشماوەی گروپی تیرۆرستی داعش بوون.
    لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە كەوتووە یەحیا ڕایگەیاند: لەلایەن تیمی ئەندازیاریەوە بۆمبەكان بێ زیان لەناوبراون.
    وتیشی فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنەكانی نەینەوە 8گومانلێكراوی لە هەڵمەتێكی ئەمنی سەركەوتوو لە گەڕەكی كەرامە و سێ كەسی تریشیان لە تەل ڕومان دەست گیر كردووە.