لە دەستكەوێكی نوێدا .. تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق رێكدەكەوێت لەسەر گواستنەوەی یارییەكانی خولی نایاب لەسەر كەناڵی عێراقیە الرياضية لە رۆژی شەممەی داهاتووەوە

وەرزش
  • 25-09-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    لە دەستكەوێكی نوێدا، تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق لەگەڵ كۆمپانیای عەشتار بۆ بەرهەمهێنان و دابەشكردنی تەلەفزیۆنی رێكەوتن لەسەر گواستنەوەی یارییەكانی خولی نایابی عێراق لەسەر كەناڵی عێراقیە  الرياضية كەناڵەكانی تری تۆڕەكە.
    لای خۆیەوە موجاهید ئەبو هێل سەرۆكی تۆرێی ڕاگەیاندنی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا لە ناو تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق دوای واژۆكردنی رێكەوتنەكە ڕایگەیاند: "تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق بە هاوكاری یەكێتی تۆپی پێی عێراق رێكەوتنێكی لەگەڵ كۆمپانیای عەشتار بۆ بەرهەمهێنا و دابەشكردنی تەلەفزیۆنی واژۆ كردووە بۆ گواستنەوەی تەواوی یاری خولەكانی عێراق بۆ ساڵی 2018 – 2019 ئەوەش بە تەنها لەسەر كەناڵەكانی تۆڕەكە".
    ئەبو هێل وتیشی "گواستنەوەی یاریەكانی خولی نایاب لە رۆژی شەمەی داهاتوو دەستپێدەكات" تەئكیدیشیكردەوە "ئەوەی بە دەستهێنراوە لەسەر خواستی جەماوەری وەرزشی بووە".
    سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق "داواشی لە لایەنی جێبەجێكار كرد بودجە بۆ بەردەوام بوونی راگەیاندنی عێراقی دابین بكەن بەتایبەت جەماوەری وەرزشی كە تینوی هەواڵەكانی خولی یاریەكانی عێراقن بۆ تۆپی پێ".
    ئەبو هێل "سوپاسی یەكێتی تۆپی پێی عێراقی كرد بۆ پشتیوانیكردنیان لە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق لە بواری گواستنەوەی هەواڵە وەرزشییەكان".
    لای خۆیەوە یەحیا كەریم ئەندامی یەكێتی تۆپی پێی عێراق پیرۆزبایی واژۆكردنی رێكەوتنی نێوان تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی كرد لەگەڵ ئەو كۆمپانیایەی یارییەكان دگوازێتەوە.