بەغدا – ا ه ع سەلمان جومەیلی وەزیری بازرگانی بە وەكالەت ئەمرۆ پێنج شەممە لەگەڵ هیرۆشی كینوشی جێگری بەرێوەبەری گشتی رێكخراوی جیهانی بۆ گەشەپێدانی پیشەسازی لە ڤێننا تاوتوێی چەندین بواریان كرد كەجێی بایەخی حكومەتی عێراق و ئەو رێكخراوەیە. لەوبارەیەوە وەزارەتی بازرگانی لە بەیاننامەیەكدا كە دانەیەیكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە هاتوو، كۆبونەوەكە لە بارەگای ئەو رێكخراوە لە ڤێننا بەرێوەچوو لە پەراوێزی بەشداریكردنی جومەیلی لە دیداری كۆتایی لیژنەی ئاراستەكردنی پرۆژەی پێشخستنی ژێرخانی كوالیتی بە مەبەستی ئاسانكاری بۆ بازرگانی و پاراستنی مافی بەكاربەر. وتیشی لە میانی كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە چەندین پرس كراوە جێی بایەخی حكومەتی عێراق و رێكخراوی جیهانی بۆ گەشەپێدانی پیشەسازییە، لە نێویشیاندا هاندانی وەبەرهێنەران تا وەبەرهێنان لە عێراقدا بكەن.