هێزە ئەمنیەكانی فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنی نەینەوا و لەچوارچێوەی هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنین لە هەردوو گوندی سەورە و ئوم زیبان چوار خانووی بۆمبڕێژكراویان پوچەڵكردەوە و 18بۆمبی چێنراویان تەقاندەوە.
سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە ڕایگەیاند لە هەڵمەتەكانی پشكنینی هەردوو گوندی سەورە و ئوم زیبان لە پارێزگای نەینەوا هێزە ئەمنیەكان توانیویانە چوار خانووی بۆمبڕێژكراو پوچەڵبكەنەوە و 18بۆمبی چێندراویش پوچەڵبكەنەوە.
هەر لەوبەیاننامەیەدا هاتووە ئەو هێزانە هەڵمەتێكی پشكنینی تریان لە ناوچەكانی تەل شێخ و موجەمەعات ریسالە و حەمەدانیە و جگێفی ئەنجامداوە و و دەستی گرتووە بەسەر 250 گولەی هاون لە عەیاری 120 و ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكانی كردووە.