میرفەت عوف/ساسەپۆست
و، جەمال پیرە
کاتێك رێکخراوی "داعش" لە مانگی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠١٤دا پارێزگاکەی کۆنتڕۆڵکرد دۆخەکە بەتەواوەتی گۆڕا و دیوارەکان بە دروشمەکانی رێکخراوەکە رەشپۆشکران، و رەنگی جلوبەرگی ژنان و پیاوان رەش بوو، توندڕەویەکی رێکخراوەکە ترسێکی زۆری خستە دڵی دانیشتووان، و یەکێك لەو بڕیارانەی بەسەر گوندەکەدا سەپێنرا داخستنی ئەو قوتابخانەیە بوو کە دەبوو منداڵەکە پەیوەندی پێوەبکات.
منداڵێکی رەنگ ئەسمەر بوو، رۆژانە راهاتبوو دوای گەڕانەوە لە قوتابخانە لەگەڵ باوکی بڕواتە کێڵگە، و دایکی خۆراکی بۆ دابیندەکرد، دواتر بە زاراوەی شاری رەققەی سوری باسیان لە بارودۆخ و خەونەکان دەکرد، هەروەها هاوکاری باوکی دەکرد لە چاندنی گەنم و لۆکە و گەنمەشامی زەرد لەسەر ئاوی فوڕات، لەو خاکە بەپیتەی کە بەگرنگترین ناوچەکانی خۆراکی سوریا دادەنرێت.
بەڵام لەگەڵ کۆنتڕۆڵکرانی رەققە لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن "رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی(داعش)"ەوە و ویڕای ترسی زۆری دانیشتوانی پارێزگاکە لە (داعش)، ئەو جوتیارە بچووکە بەئاراستەی خەونێکی گەورە گۆڕا، خەونی ئەوەی ببێت بە چەكهەڵگر، و خاوەن جزدانێکی پڕ لە پارە، و ئۆتۆمبێڵێکی "تۆیۆتا" لێبخوڕێت، و وا هەڵخەڵەتێنرا کە پەیوەندیکردن بە رێکخراوی "داعش" ئەو خەونەی بەدیدەهێنێت، ئەمەش بەدینەهات تا بەململانێیەکی خێزانیدا تێنەپەڕی، خوشکی ئەو منداڵە ئەم وردەکارییە پڕ لەئازارەمان بۆ دەگێڕێتەوە"
هاتن و ئامادەبوونی "داعش" "خەونە بچووکەکانی" لەباربرد
لەگوندی "کسرە شیخ الجمعە" کە سەر بە پارێزگای رەققەیە. منداڵێکی بچووك لەدایکبوو بە عەبدوڵلا بانگدەکرا، لەناو خانەوادەیەکی مامناوەندیدا بوو دەیتوانی پێداویستییەکانی بۆ دابین بکات.
کاتێك رێکخراوی "داعش" لە مانگی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠١٤دا پارێزگاکەی کۆنتڕۆڵکرد دۆخەکە بەتەواوەتی گۆڕا و دیوارەکان بە دروشمەکانی رێکخراوەکە رەشپۆشکران، و رەنگی جلوبەرگی ژنان و پیاوان رەش بوو، توندڕەویەکی رێکخراوەکە ترسێکی زۆری خستە دڵی دانیشتووان، و یەکێك لەو بڕیارانەی بەسەر گوندەکەدا سەپێنرا داخستنی ئەو قوتابخانەیە بوو کە دەبوو منداڵەکە پەیوەندی پێوەبکات.
ئەو منداڵە هیچ شوێنێکی نەبوو لە کاتی چوونەدەرەوەدا بۆی بڕوات بێجگە لە رێگەی شەقامەکان نەبێت، ئەو رێگایانەی کە لەلایەن ئەو رێکخراوەوە چاودێری ئەو مێردمنداڵە و تەواوی منداڵەکانی تری رەققە دەکرا، ئەوان لە دیدی "ئەمیرەکان"دا وەك ئەمبارێکی مرۆیی سەیر دەکران بۆ پڕکردنەوەی کەمی ژمارەی چەکدارەکانیان، بەڵام هەر زوو کەسوکاری عەبدوڵلا کوڕەکەیان پاراست، لەدەستی ئەو شێوازەی کە ئەو رێکخراوە بۆ وروژاندن و هەلخەلەتاندنی مندالان پەیڕەوی دەکرد، و رێگریان لێکرد بڕواتە پاڕك و شوێنە گشتییەکان کە دواتر بوون بە شوێنی جێبەجێکردنی لەسێدارەدانەکان، هەروەها رێگریان لێکرد بڕوات بۆ لای چادرگەکانی بانگخوازی کە تێیاندا دیاری و یارییەکان پێشکەش دەکران، بەهەمان شێوە رێگەیان نەدا بڕواتە ئەو قوتابخانەیەی کە رێکخراوەکە دایمەزراندبوو. بەڵام دراوسێکەی عەبدوڵلا کە بە ساڵێك لەو گەورەترە لەلایەن کەسوکارەکەیەوە نەپارێزرابوو، هەر زوو لەگەڵ خێرایی پەیوەندیکردنی بە رێکخراوەکەوە بووەتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی خانەوادەکە و جیابوونەوەی دایکی لە باوکی، و ئەمەش لەدەرەنجامی رازیبوونی دایکەکەوە بووە بە هاوسەرگیریکردنی خوشکەکەی لەگەڵ یەکێك لە ئەندامانی ئەو رێکخراوەدا کە هەڵگری رەگەزنامەی مەغریبی بوو، ئەو دراوسێیەی کە عەبدوڵلاش لەگەڵیدا بووە و کەوتووەتە ژێر کاریگەری هەڵخەڵەتاندنەکانی رێکخراوەکەوە، دواتر توانیویەتی لەدەوروبەری عەبدوڵلادا بخولێتەوە و رایکێشێتە ناو رێکخراوەکە، دوای ئەوەی عەبدوڵلا دەربارەی خەونەکەی خۆی بۆ گێڕاوەتەوە دەربارەی لێخوڕینی "ماتۆڕسکیل" دوای ئەوەی کەسوکارەکەی پێشتر رەتیانکردۆتەوە بۆی بکڕن بەهۆی ئەوەی تەمەنی بچووك بووە، رازیکردووە بەوەی (داعش) هەلی لێخوڕینی "ماتۆڕ" و ئۆتۆمبێڵ و هەڵگرتنی چەك بۆ هەمووان دەڕەخسێنێت، و هەر کەسێکیش ئەم شتانەی هەبێت کەس ناتوانێت دەسەڵاتی بەسەرەوە بێت.
ئەو کاتەی کەسوکاری عەبدوڵلا داواکاریی رێکخرااوەکەیان رەتکردۆتەوە کە لەبەرامبەر بەسەربازکردنی منداڵەکانیاندا بڕە پارەیەكیان پێدەبەخشێت و دەبن بە "بەچکەشێرانی خەلافەت" یان "نەوجەوانانی بەهەشت"،بەپێی پڕوپاگەندەی رێکخراوەکە، شەڕێکی گەورەی خێزانیان کردووە کە هەوڵی رێگریکردن لە عەبدوڵلا پەیوەندی بە منداڵانی تەمەن دە ساڵان بەسەرەوەی رەققەوە بکات، ئەوانەی بوون بەسەرباز، و لە شەقامەکانی پارێزگاکەدا دەسوڕانەوە و چەکی جۆراوجۆری وەك دەمانچە و کلاشینکۆفیان پێبووە، هەندێك جار پشتێنی تەقینەوەشیان پێبووە، و ناچاربوون لەیەکێك لە ژوورەکانی ماڵەوەدا بەندی بکەن، دوای ئەوەی زۆربەی داواکارییەکانیان بۆ جێبەجێ کردبوو، وەك بەدەستهێنانی مۆبایل، و ماتۆڕسکیل، و شتی دیکە، بێئەوەی لە ئارەزووەکەی پاشگەزبێتەوە.
دوای قەدەغەکردن.. بەفێڵ خۆی گەیاندە ناو "داعش"
وردەکارییەکان سوپڕایزی زۆریان تێیدایە، منداڵەکە توانی کەسوکارەکەی هەڵخەڵەتێنێت کە لە ماڵەوە کۆت و بەندیان کردبوو، دوای ئەوە باوەڕی پێهێنان بیرۆکی پەیوەندیکردن بە(داعش) لەسەریدا نەماوە، و ماوەی دوو رۆژ ملکەچیان بوو، پێشئەوەی بڕیاربدات بەکردار بڕیاربدات وەڵامی ئەو وروژاندن و هەڵەخەڵتاندنانە بداتەوە،و دواتر لەماڵەوە رایکرد و بە ئاسانی پەیوەندی بە(داعش)ەوە کرد.
دوای ئەوە کەسوکارەکەی ترسێکی زۆریان لێنیشت، و لە ریکخراوەکە نزیککەوتنەوە بۆ ئەوە پرسیار دەربارەی عەبدوڵلای کوڕەکەیان بکەن، وەڵامی چاوەڕوانکراوی رێکخراوەکەش ئەوەبوو، دان بەبوونی عەبدوڵڵا دانانێن، نیدای خوشکی منداڵەکە دەڵێت "هیچ غەریب نەبوو منداڵێك ئەم کارە بکات، و زۆربەی منداڵانی رەققە ئەوانەی تەمەنیان لەو گەورەتر بوو ئەم کارەیان دەکرد، هەندێکیان خانەوادەکانیان ئاگاداردەکردەوە کە لەچوارچێوەی دیواری ماڵەکانیاندا رەخنەیان لە (داعش) دەگرت".'
کەسوکاری عەبدوڵلا بەردەوام بوون لە گەڕان بەدوای ئەودا تا لە لایەن یەکێك لە دراوسێکانیەوە دڵنیاکرانەوە کە عەبدوڵلا پەیوەندیکردووە بە خولێکی سەربازی داخراو ماوەکەی سێ مانگە، لەسەربازگە تایبەتەکانی رێکخراوەکەدایە لەدەوروبەری شارەکە، و تێیدا مێردمنداڵان بەبێ رەزامەندی کەسوکارەکانیان ناونووس دەکرێن، و لەسەربازگەکانی تەل عەفری شاری رەققەدا مەشقی سەربازی ئەنجامدەدەن، و منداڵەکانیش پێویستە دوو خوڵ تێپەڕێنن: یەکێکیان شەرعیە و دووەمینیشیان سەربازییە، یەکەمیان پشت بەتەلقینکردن دەبەستێت لەسەر عەقیدەی داعش، دووەمیشیان ملکەچی مەشق و راهێنانە سەربازییەکانیان دەکات، لەوانە میکانیزمی بەکارهێانی چەك و تەقەکردن، عەبدوڵلا پەیوەندیکرد و لەسەر شەڕ و دروستکردنی بۆمب و کردەوە خۆکوژییەکاندا مەشقی پێکرا، دوای ئەوە بەیعەتی بە "بەغدادی" دا بوو بە کەسێکی دەمامکدراو، چەکی هەڵدەگرت، و دروشمەکانی رێکخراوەکەی دەوتنەوە.
عەبدوڵلا لەم سەربازگانەدا بەپێچەوانەی ئەوەی کە گوێێ لێببوو ئەزموونەکەی بینی، نیدا دەڵێت "بۆی گێڕاینەوە کە چەدنین شتی تۆقێنەری بینیوە: لەژێر زەویدا دایانناون بێئەوەی هیچ روناکییەکیان پێبگات، بەهۆی نوێژەکانەوە کاتەکان دەزانران، و لەوەش مەترسیدارتر ئەوەیە کە لە مەشقەکاندا بینیویەتی وەك ئاگرکردنەوە لەنێو خۆیاندا لە ژوورە بەرتەسکەکان، یان تەقەکردن لە ژوورەکانی تەنیشتیان، بۆ ئەوەی دڵیان بوێر و بەهێز بێت".
بەڵام دوای شەش مانگ عەبدوڵا توانی بگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە، ئەو کاتەی سەرکەوتوو بوو لە هەڵخەڵەتاندنی رێکخراوەکە بەوەی کە ئامادەیە داواکارییەکەیان جێبەجێبکات و خۆی بتەقێنێتەوە، ئەو وێڕای بچووکی تەمەنەکەی تێگەیشتبوو لەوەی گەڕانەوەی کاتی بۆ ناو کەسوکارەکەی بەبیانوی ماڵئاوای رێگەپێدراوە، بەڵام بێجگە لەوە رێگەپێدراو نییە، ئەو بە چاوی خۆی بینیبووی چۆن ئەوانەیان دەکوشت کە رەتیاندەکردەوە کردەوەی خۆکوژی ئەنجامبدەن.
بەکردار عەبدوڵلا دوای ئەو ماوەیەی دابڕان خۆی گەیاندەوە مالەوە، ئەو زۆر هیلاك و شپرزە ببوو، تەنها دەیەویست داوای لێبوردن لە کەسوکارەکەی بکات، نیدا لەدرێژەی قسەکانیدا دەڵێت"لەدۆخێکی شەرمنانە گەیشتەوە ماڵەوە، و لەتەواوی هێزی عەقڵی و جەستەیی خۆیدا نەبوو" کەسوکارەکەشمان درێغیان نەکرد لەوەی لەگەڵ کوڕەکەیاندا بوەستن کە ساڵێکی تری تەمەنی تێپەڕاندووە، بیریان لەوە کردەوە بڕۆنە لای رێکخراوکە و سەر لەنوێ پرسیاری کوڕەکەیان بکەنەوە، بۆئەوەی وا نیشانی بدەن هەڵهاتووە و نەگەیشتۆتەوە، تا پیاوانی خانەوادەکە هیچ ئازارێکیان پێنەگات سووربوون لەسەر ئەوە بڵێن منداڵەکە ونبووە، پاشان هەنگاوەکانیان تەواوکرد و رەوانەی تورکیایان کرد تا لە دەست (داعش)دا رزگاری بکەن".
رزگاربوون لە ئایدیۆلۆژیای "داعش".. ئایا دەکرێ مێشك لەم یادەوەرییانە پاکبکرێتەوە؟
رزگاربوون لە (داعش) بەو مانایەی رزگاربوون لەو هزرەیان کە لەناخی عەبدوڵلادا گەشەی کردبوو، ئێستا ئەو منداڵە پانزە ساڵانە لە تورکیا دەژیت و کاری بەرگدروویی دەکات، و لەیەکەم هەنگاودا سەردانی پزیشکی دەروونی کردووە، نیدا دەڵێت "لەوانەیە کاریگەری داعش بەسەر منداڵەکانی دیکەدا زۆر زیاتر بێت، بەڵام عەبدوڵلا زوو چاکبووەتەوە و کەوتووەتە ژێر کاریگەری پاڵپشتی دەروونی و لە هزری رێکخراوەکەدا هاتووەتە دەرەوە". هەروەها ئەوەشی وت کە "پزیشکێکی تایبەتی دەروونیان بۆ تەرخانکردووە، و ئەو مێردمنداڵە گوێڕایەڵی بووە، و بەو هۆیەوە توانراوە بەسەر ئەو هزرانەدا زاڵبێت کە لەسەریدا روواون".
لەکاتێکدا هەواڵگریی رۆژئاوایی هۆشداری دەدات لەو منداڵانەی کە بە هزری (داعش) پەروەردەکراون و چوونەتە قوتابخانەکانی رێکخراوەکە بۆ شتنی مێشك، هەندێك لەپسپۆڕانی دەروونزانی وایدەبینن ئەوانە خۆیان نەبوون بە توندڕەو، چونکە لەخراپترین حاڵەتدا ئایدیۆلۆژیایەکیان وەرگرتووە بێئەوەی هەرسی بکەن، ئەوان قوربانین، پێویستە لە بارودۆخێکی ئارامدا گەورەبن، و شوێنی ئارامیان بۆ دابینبکرێت، و چاودێری بکرێن بۆ ئەوە (داعش) دەستیان پێنەگات لەهەڵێکی تردا چەکداریان بکاتەوە.
هەردوو توێژەر لە زانکۆی "کوینزلاند"ی ئوستڕالی هیمت جێمس مۆریس، و تریستان دۆنینج دەڵێن "پێویستە وەك پرۆسەیەکی کۆمەڵگایی لە پرۆگرامی دووبارە ئامادەکردنەوە بڕووانین. تەنانەت ئەگەر منداڵ راستەوخۆش لە چاڵاکییەکانی "داعش"دا بەشداری نەکردبێت، رێکخراوەکە تێڕوانینی ئەوەی بەرامبەر بە جیهان شێوواندووە، ولەجیاتیدا فەلسەفەکانی خۆی بۆ ژیان چەسپاندووە، رەنگە ئەو فەلسەفانەی چاڵاك بن، بەتایبەت لەو ناوچانەی کە بەرامبەر لەئەنجامی دەستێوەردانی بیانی-رۆژئاوایی و بەکارهێنانیان بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ و فرە روو نائومێد بوون". هەردوو توێژەرەکە باس لەوەش دەکەن کە "ئەم ئامرازانە هاوکار بۆ ساڕێژکردنی برینەکانی داگیرکاری (داعشی) و توندوتیژی نێودەوڵەتی، و گەرەنتیکردنی نەهێشتنی شوێنەواری توندوتیژی خوولەکی، بەوەی کە کردەی وەرگرتنی و هەرسکردنی هەرچی بێت دەبێتە بەربەست لەەردەم (داعش) لەوەی کە جارێکی تر سەرهەڵبداتەوە".
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لهداواکاری عێراق دهكات