ژمارەیەك تیرۆرست لە نەینەوە دەستگیر دەكرێن

ئەمنی
  • 25-09-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد - ا ه ع
    هێزێكی هاوبەشی سوپا و پۆلیس كە لەچوارچێوەی ئۆپەراسێۆنەكانی نەینەوە كاردەكەن و لە هەڵمەتێكی جۆریدا توانییان ژمارەیەك تیرۆرست دەستگیر بكەن كە بە دۆسەی تیرۆر داواكراون.
    فەرماندەی ئۆپەڕاسێۆنە هاوبەشەكان لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند: لەكاتێكی كەم و دیاریكراودا لەشاری موسڵ بەهەردوو بەشی خۆرهەڵات و خۆرئاوا هێزێكی هاوبەشی سوپا و پۆلیس كە لە چوارچێوەی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوە كاردەكەن، توانیان چەن ئامانجێك بپێكن و ژمارەیەك تیرۆرست دەستگیر بكەن كە لەلایەن دادگاوە و بە مادەی تیرۆر داواكرابوون.
    هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە، ئەو ئۆپەراسیۆنە گورزێكی نوێ بوو بۆشانە نوستوەكانی تیرۆرستان.