بەغداد – ا ه ع – حسێن فنجان
سەعد حەدیسی وتەبێژی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ دوو شەممە، ڕایگەیاند: " لە بودجەی ساڵی 2019 دا 15 هەزار كەسی دیكە لە تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی سودمەند دەبن".
حەدیسی لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) وتیشی ئەنجومەنی نوێنەران پێش كۆتایی ئەمساڵ دەست بە دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە دەكات.