بەغداد-ا ه ع
دادگای لێكۆڵینەوەی تایبەت بە دۆسیەی دەست پاكی لە ڕومادی بڕیاری دەستگیركردنی بۆ بەڕێوبەری پێشووی ژمێریاری فەرمانگەی تەندروستی ئەنبار دەركرد.
دەستەكە لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە، ئەمڕۆ دوو شەممە، ڕایگەیاند: مەجید مەزهور عەبدوڵڵا مەحمود سویداوی لە دەستەی دەسپاكی سكاڵای لەسەر تۆماركراوە و تاوانبارە.
هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە دادگا ڕێگە بە ئەندامانی قەزایی و پۆلیس داوە كە ناوبراو دەستگیر بكەن و ڕاپێچی دادگای بكەن.