بەغداد – ا ه ع
قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆ، ئەمڕۆ دووشەممە، قۆناغی یەكەمی كارگەی كارت و پاسپۆرتی ئەلكترۆنی لەناو فڕۆكەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتی كردەوە.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقیە (ا ه ع) ڕایگەیاند: ئەعرەجی قۆناغی یەكەمی پڕۆژەی كارت و پاسپۆرتی ئەلكترونی لەناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد كردەوە.
وتیشی پڕۆژەكە بەهاوكاری كۆمپانیایەكی ئەڵمانی و لەڕێگای وەبەرهێنان لەگەڵ سندوقی شەهیدانی پۆلیس كراوەتەوە.
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانیش تەئكیدی كردەوە ئەو پڕۆژەیە لەساڵی 2015ەوە كاری لەسەر دەكرێت و ئێستاش جێبەجێ دەكرێت.