بەغداد – ا ه ع
وەزارەتی خوێندنی باڵاو زانست و تەكنەلۆژیا، ئەمڕۆ دووشەممە، پسپۆرەكانی 49خاڵی تیشكدانەوەی لە پارێزگای میسان چارەسەر كردووە چارەسەركردنی ئەو پاشماوە تیشكیانە زۆر مەترسیدارە و ماوەی دوو دەیەیە و دوای شەڕی كەنداو لەچەند پارێزگایەكی باشور ماوەتەوە.
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە ڕایگەیاند: پسپۆرەكانمان سەركەوتووبوون لە چارەسەركردنی 49خاڵی تیشكی لە پارێزگای میسان كە بەسەر دوو ناوچەدا دابەشكرابوون و تێچوەكەشی نێزیكی 25 ملیۆن دینار بووە و پسپۆرەكان عێراقی بوون.
لەبەیاننامەكەی وەزارەت دا هاتووە هەفتەی داهاتوو تیمێكی تایبەت خاڵە دەست نیشانكراوەكانی پارێزگای بەسڕە چارەسەر دەكات و هەوڵی چارەسەركردنی هەموو خاڵەكان و لەناوبردنی هەموو پاشماوە تیشكیەكان دەدرێت لەعێراقدا.