نەمسا – ا ه ع
زانكۆی سیگموند فرۆید-ی نەمسایی، ئەمرۆ دوو شەممە، بریاریدا دكتۆر عادل ساڵحی وەك سەرپەرشتیاری نێودەوڵەتی بۆ خوێندكارانی دكتۆرا لەو زانكۆیە دیاریبكات.
لەوبارەیەوە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ڕایگەیاند: بڕیاردراوە لەسەر دیاریكردنی ئەكادیمی عێراقی دكتۆر عادل ساڵحی تا سەرپەرشتی نێودەوڵەتی خوێندكارانی دكتۆرا لە زانكۆی سیگموند فرۆید-ی نەمسایی بكات، بەو پێیەش دكتۆر عادل ساڵحی دەبێت یەكەم عەرەب و عێراقی پۆستێكی لەوجۆرە بەدەستبهێنێت.