بەغداد - ا ه ع
دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە توماس بارایس بریكاری وەزیری كاروباری ئابوری كۆماری ئەڵمانیای یەكگرتوو و شاندی یاوەری كرد.
لەبەیاننامەیەكدا كە لە نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی وەزیران دەرچووە و وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقیە(ا ه ع) كەوتووە هاتووە لەدیدارێكدا تاوتوێی هاوكاری كەرتەكانی وزە و پەروەردە و تەنروستی و سەنتەری ڕاهێنان و دۆزینەوەی هەلی كاریان كردووە.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە شاندی ئەڵمانیا پاڵپشتی خۆیان لەهەموو بوارەكان بۆ عێراق دەربڕیوە و ئامادەیی كۆمپانیا ئەڵمانیەكانیشیان نیشاندا بۆ كار و وەبەرهێنان لەعێراقدا.