بەغداد – ا ه ع
حەسەن كەریم جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەمیانەی پێشوازی كردنی لە ئەرشەد ساڵحی سەرۆكی بەرەی توركومانی و شاندی یاوەری، ئەمڕۆ یەكشەممە، ڕایگەیاند: توركومان پێكهاتەی هاوبەشی ڕەسەنی عێراقن و پەرلەمان سەرقاڵی یاسادانانن بەشێوەیەك كە خزمەتی هەموو چینەكانی كۆمەڵگا بكەن.
لەبەیانامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە نوسینگەی ڕاگەیاندنی كەعبی ڕایگەیاند: توركومان هاوبەش و پێكهاتەی ڕەسەنن لەم وڵاتە و تەئكیدی كردەوە ئەنجومەنی نوێنەران سەرقاڵی یاسادانانن بۆ دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆ هەموو پێكهاتەكانی عێراق بەتایبەت بۆ توركومانەكان بۆ پاراستن و مانەوەی كە لەدێر زەمانەوە لەسەرخاكی عێراق دەژین.