پارتی دیموكراتی كوردستان: پۆستی سەرۆك كۆمار تاپۆی حزبێكی دیاریكراو نییە

  • 23-09-2018, 00:00
  • +A -A

    هەولێر – ا ه ع
    مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند پۆستی سەرۆك كۆمار ئیستیحقاقی گەلی كوردستانە و تاپۆ و پاوانی حیزبێكی دیاریكراو نییە دەشڵێت ئەمجارە پۆستی سەرۆك كۆمار هی ئەوانە.
    لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، مەكتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاند داوا دەكەن ئەمجارە پارتی پۆستی سەرۆك كۆمار بگرێتەدەست، لەهەمانكاتدا دەشڵێت شەڕیان بۆ پلە و پایە.
    لەبارەی رێككەوتنی ستراتیژی نێوان پارتی و یەكێتی و پێداگری یەكێتی بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، مەكتەبی سیاسی پارتی ڕیگەیاند "پێداگیریی یەكێتی لەسەر وەرگرتنی ئەو پۆستە هیچ بەهانەیەكی موقنعی نییە، ئەگەر باسی رێككەوتنی ساڵی 2005ی نێوان سەرۆك بارزانی و مام جەلالی رەحمەتی دەكەن، ئەوا لە ئێستادا نە سەرۆك بارزانی سەرۆكی هەرێمە و نە پۆستەكە بۆ مام جەلالە و كۆی هەل و مەرجەكەش گۆڕاوە .
    رونیشیدەكاتەوە ئەگەر ئیستحقاقی ئینتیخابی پێوەر بێت، مەعلومە كە پارتی وەك هێزی براوەی یەكەم لە هەمووان موستەحەقترە بۆ وەرگرتنی پۆستی باڵا.