بەغداد - ا ه ع
مەفرەزەكانی هەواڵگری پۆلیسی فیدڕاڵی باندێكی چوار كەسییان دەستگیر كردووە كە مادەی هۆشبەر و بۆمبی دەستی و چەكییان لە بەشی ڕەسافەی بەغدا پێبووە.
لیوا سەعد مەعن وتەبێژی فەرمی وەزارەتی ناوخۆ لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە ڕیگەیاند، ئەمڕۆ یەك شەممە، مەفرەزەی هەواڵگری پۆلیسی فیدڕاڵی كە لەچوارچێوەی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی لە وەزارەتی ناوخۆ كاردەكەن، توانیان باندێكی چوار كەسی لە ڕەسافەی بەغدا دەستگیر بكەن كە مادەی هۆشبەر و بۆمبی دەستی و چەكیان پێبووە.
مەعن وتیشی هەڵمەتی دەستگیركردنەكە بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری ئەنجامدراوە كە لەلایەن تیمێكی تایەتمەندەوە بەڕێوەچووە وتیشی ڕێكاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتە بەر.