وەزارەتی بازرگانی: گەنمی پێویست بۆ ئاشەكان دابین دەكات

  • 23-09-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغ

    بەغداد-ا ه ع
    كۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی، ئەمڕۆ یەكشەممە، بەردەوامی دابینكردنی دانەوێڵەی بۆ ئاشەكان ڕاگەیاند.
    لەبەیاننامەیەكی وەزارەتی بازرگانی دا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقیە (ا ه ع) كەوتووە لە زاری نەعیم موحسن مكسوسی بەڕێوبەری گشتی كۆمپانیاكە ڕایگەیاند: دانەوێڵەی پێویست بۆ هەردوو پارێزگای كەركوك و هەولێر دابینكراوە بۆ ئەوەی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش بكرێت لەچوارچێوەی فۆڕمی خۆراكدا و بڕی 125,060تەن و 33 ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر دابینكراوە.
    لەو بەیاننامەیەدا هاتووە 6 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری پڕ لە دانەوێڵەی وەرگیراوە و بەتاڵكراوە كە گەنمی ناوخۆی سامەرا بۆ سومعە خان زاڕی كە بڕەكەی گەیشتۆتە 152,780تەنی پلە نایاب لەكۆی 4 ئۆتۆمبێلی باهەڵگر كە بڕەكەی 79,180تەنی دانەوێڵەی پلە دووە كۆی دوو ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر و بەتاڵكردن و وەرگرتن هێشتا بەردەوامە.