سلێمانی – ا ه ع خۆپیشاندانی مامۆستایان لە سلێمانی بەردەوامەوە، ئەمرۆ پێنج شەممە مامۆستایان داوا دەكەن پەلەبكرێت لەچارەسەركردنی ئەو قەیرانەی دوچاری هەرێم بوەتەوە، ئەگەر حكومەتیش نەیتوانی ئەو دۆخە چارەسەبكات ئەوا دەست لەكاربكێشێتەوە. لەوبارەیەوە مامۆستایانی ناڕازی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە هاتووە، مامۆستایان ویستیان بە شێوەیەكی ئاشتیانە خۆپیشاندان بكەن، بەڵام هیچ وەڵامێكیان بۆ داواكاریەكانیان دەستنەكەوت. هەر لە بەیاننامەكەدا دەڵێت هێزە ئەمنیەكان رووی تفەنگیان تێكردوون لەبری ئەوەی وەڵامی داواكاریە رەواكانیان بدرێتەوە. هەر لەبەیاننامەكەدا داوا دەكەن حكومەتی هەرێم پەلەبكات لەچارەسەكردنی قەیرانەكە، تەئكیدیشدەكەنەوە ئەگەر حكومەت نەتوانێت چارەسەری دۆخەكە بكات ئەوا دەبێت دەست لەكاربكێشێتەوە. داواشیان كرد دەستبەجێ دەستگیركراوان ئازادبكرێن رێگەش بە رێكخستنی خۆپیشاندان بدرێت و هێزە چەكدارەكانیش شارەكان چۆڵ بكەن.