بەغداد – ا ه ع
هێزە ئەمنیەكان دەستیان گرت بەسەر تاوەرێكی ئەنتەرنێتی داعشدا لە یەكێك لەماڵەكانی شاری وموسڵ.
لیوا سەعد مەعن وتەبێژی فەرمی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند: تیمی تەكنیكی سەر بە شانەی هەڵۆكانی هەواڵگیری لە نەینەوا كە لەچوارچێوەی ئاژانسی هەواڵگیری و لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ و بەهاوكاری فەرماندەی پۆلیسی نەینەوا و لەسەر بنەمای دانپێدانانی چەند ئەندامێكی داعش توانرا دەست بەسەر ژمارەیەكی زۆری تاوەری ئەنتەرنێتی سەر بە تیرۆرستانی داعشدا بگیرێت كە لەكاتی كۆنترۆڵكردنی شاری موسڵدا بۆ پەیوەندیەكانی خۆیان بەكاریان هێناوە و پێش دەسپێكردنی پڕۆسەی ئازادكردنی ئەوشارە هەڵیانوەشاندۆتەوە و شاردویانەتەوە.
وتیشی تاوەرەكان لە ماڵی ئەندامێكی داعش لەناوچەی گەڕەكی ئینتساڕ لە چەپی موسڵ دۆزراونەتەوە.