هێزە ئەمنیەكان دوو تیرۆرست لەشاری موسڵ دەستگیر دەكەن
بەغداد-ا ه ع
هێزە ئەمنیەكان، ئەمرۆ شەممە، لەشاری موسڵ دوو تیرۆرستیان دەستگیر كرد
سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە، ئەمڕۆ شەممە، ڕایگەیاند: بەڕێوبەرایەتی دەوریاتی فریاكەوتنی سەر بە فەرماندەی پۆلیسی نەینەوا و بەهاوكاری هاوڵاتیان توانیویانە دوو تیرۆرستی سەر بە گروپی تیرۆرستی داعش دەستگیر بكەن كە لەدۆسەی تیرۆر تێوەگلاون و فەرمانی گرتنیان هەبووە و لە بەناو دیوانی مزگەوتەكان لەشاری موسڵ كاریان كردووە ئەوكاتەی ئەو شارە لەژێر كۆنترۆڵی ئەو گروپە تیرۆرستیە بووە.
هەروەها لەوبەیاننامەیەدا هاتووە لەكاتی گرتنیان بەڵگەی بەناو دیوانی مزگەوتەكانی داعشیان پێبووە.
هێزە ئەمنیەكان ئەو دوو تیرۆرستەیان لەناوچەی قوسیات لە باكوری لای چەپی موسڵ دەستگیركردووە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات