عێراق بەشداری كۆبونەوەی پارێزگارانی بانكە عەرەبی و ناوەندیەكان لە ئوردون دەكات

جیهانی
  • 22-09-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    عەلی موحسن ئیسماعیل پارێزگاری بانكی ناوەندی بەشداری كۆبونەوەی خولی چل و دووەمینی ئەنجومەنی پارێزگارانی بانكە عەرەبیە ناوەندیەكان و دەزگاكانی دراوی عەرەبی لە پایتەختی عەممان دەكات.
    بانكی نازوەندی، ئەمڕۆ شەممە، لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند: عەلاق بەشداری ئەو كۆبونەوەیەی كردووە كە چاودێری كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی و ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاوكاری وڵاتانی كەنداو و یەكێتی بانكە عەرەبی و یەكێتی دەزگاكانی دراوی عەرەبی و كۆمەڵەی كاری دراوی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقیا لەگەڵ ئامادەبونی بەڕێوبەرانی جێبەجێكاری عەرەب لە سندوقی دراو و بانكی نێودەوڵەتی و بەڕێوبەری گشتی بانكی ڕێكخستنی نێودەوڵەتی.
    لەو بەیاننامەیەدا هاتووە كۆبونەوەكە نوێترین پێشهاتی دراوی و ئابوری ئەقلیمی و نێودەوڵەتی و كارێگەریەكانی لەسەر وڵاتە عەرەبیەكان تاوتوێكردووە.