نەجەف – ا ه ع
فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستەی دەست پاكی سەرپێچی و زیادەڕۆیی بە بڕی زیاتر لە 8ملیۆن دولار لە گرێبەستی نێوان كارگێڕی فڕۆكەخانەی نەجەفی نێودەوڵەتی و كۆمپانیاێكی ئەهلی ئاشكرا كرد.
دەستەكە لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە، ئەمڕۆ شەممە، ڕایگەیاند: "تیمی پێكهاتوو لە نوسینگەی لێكۆڵینەوەی نەجەف بۆ بەدوادۆچۆنی كاری پڕۆژەكانی فڕۆكەخانە، هەڵمەتێكی بۆ نوسراوەكانی ئەو پڕۆژەیە كردووە و ساختەكاری لە مامەڵە و نوسراوەكانی پێدانی پێشینەی بۆ كۆمپانیاكە ئاشكراكردووە كە هەستاوە بە دابینكردنی پاسەوانی ئەمنی بۆ فڕۆكەخانەكە و بەپێی ئەو نوسراوانە بڕی 8,322,000 ملیۆن دۆلار وەك پێشینەی كاركردنی پێدراوە.
هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە ئەو تیمە توانیویەتی وێنەی ئەسڵی مامەڵەكە و پێدانی پێشینەكە و گرێبەستەكە ئاشكرا بكات كە لەیەك ڕۆژدا ئەو پارەیە دراوە و هیچ كام لەو پێداویستیانەی لە گرێبەستەكەدا هاتووە بۆ فڕۆكەخانەكە دابین نەكراوە كە لەسەری ڕێكەوتن كراوە سەرەڕای تێپەڕبوونی دووساڵ بەسەر گرێبەستەكەدا.