كەربەلا – ا ه ع ئەمرۆ پێنج شەممە لیژنەی ئامادەكاری بۆ بەستنی ڤیستیفاڵی خان تەخیلەی رۆشنبیری لە هۆڵی سەندیكای مامۆستایان لە پارێزگای كەربەلا بە ئامادەبوونی چەندی كەسایەتی رۆشنبیری و ئەكادیمی و راگەیاندنكار كۆبۆوە كۆبونەوەیەكی فراوانی ئەنجامدا و تیایدا گفتوگۆ سەبارەت بە چالاكیەكانی ئەو ڤیستفاڵە كرا كە بریارە مانگی شوباتی داهاتوو بەرێوەبچێت. لای خۆیەوە دكتۆر حەمید هیلالی سەرۆكی لیژنەی ئامادەكاری بۆ ڤیستیفاڵەكە لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) رایگەیاند مەبەستیان لەو كۆبوونەوە فراوانە ئاگاداركردنەوەی ئامادەبووان بوو لەو بەرنامەیەی بۆ ڤیستیفاڵی ئەمساڵ دایانناوە. هاوكان لوئەی زەهرە ئەندامی لیژنەی ئامادەكاری بۆ ڤیستیفاڵی خان تەخیلە بە (ا ه ع)ی راگەیاند ئەو بەرنامەیەی بۆ ڤستیفاڵەكەی ئەمساڵ ئامادەكراوە گۆڕانی بەسەرداهاتووە بە جۆرێت بە شێوەیەكی ئاسۆیی فراوان كراوە لە زیادكردنی چالاكییەكاندا بە شێوەی ستونیش فراوانكراوە لە زیادكردنی چامارەی ئەو كەسانەی بانگهێشت دەكرێن.